خوله‌کانی دیکە

ڕادێ کرۆنیچ پەیوەندی بە فەنەرباهچێ کرد

یاریگا

ڕادێ کرۆنیچ ناوەڕاستکاری پێشووی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا، دواجار توانی بەرپرسانی یانەکەی رازی بکات دەستبەرداری ببن و پەیوەندی بە یانەی فەنەرباهچەی تورکی کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی فەنەرباهچەی تورکی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، لەگەڵ بەرپرسانی یانە ئیتاڵیەکە گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانە بۆسنیەیان بە شێوەی خواستن تاوەکو کۆتایی وەرز گواستەوە ریزەکانی.

کرۆنیچ لەگەڵ یانە نوێکەی درێسی ژمارە 33 لەبەر دەکات و بڕگەیەک لە گرێبەستەکەیدا هەیە یانە تورکیا کە دەتوانێت لە کۆتایی وەرز گرێبەستەکەی بکاتە هەمیشەیی.

یاریزانە بۆسنیەکە بە هۆی کەم یاریکردن لە پێکهاتەی سەرەکی ئەیسی میلان چەندینجار لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە تووشی گرفت بوو، دواجار توانی بەرپرسانی یانەکە ڕازی بکات دەستبەرداری ببن.

بابەتی زیاتر

Back to top button