ئیسپانیاگرنگترین

بە فەرمی بارسێلۆنا جۆری پێکانەکەی رافینیای راگەیاند

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی بارسێلۆنا جۆری پێکانە نوێیەکەی رافینیای بەرازیلی ئاشکرا کرد.

شەوی رابردوو لە یاریی قۆناخی پێشکۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، بارسێلۆنا رووبەڕووی ئۆساسۆنا بووەوە، یارییەکەشی بە ئەنجامی 2-0 بردەوە و لە یاریی کۆتایی جامەکە رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

بەڵام بارسا گورزێکی کوشندەی بەرکەوت کاتێک رافینیا بەهۆی پێکان لە خولەکی 42ـی گێمی یەکەم یارییەکەی جێهێشت.

کەمێک لەمەوبەر پێگەی فەرمی بارسێلۆنا ئاشکرای کرد، پێکانەکەی رافینیا لە ماسولکەکانی بەشی پشتەوەی رانیدایە، ماوەی دوورکەوتنەوەی بەندە بە خێرا چاکبوونەوەی.

رۆژنامەنووسی نزیک لە یانە کاتالۆنییەکە، رۆجەر تۆرێلۆ بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئەو پێکانە ئەستێرە بەرازیلییەکە بۆ ماوەی یەک مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت.

بەم هۆیەش گومان دەکرێت یاریزانەکە بتوانێت لە یاری چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بە ناپۆلی یاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button