ئاسیا

لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا کام یانانە زۆرترین یاریزانی هەیە؟

یاریگا

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 19:00 بە کاتی هەولێر، هەژدەیەمین وەشانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا، بە میوانداری قەتەر لە یاریگای ئەلبەیت دەست پێ بکات.

لەم پاڵەوانتیە 24 هەڵبژاردەی بەشدارن و دابەشی سەر 6 کۆمەڵە کراون و لە هەر کۆمەڵەیەکیش 4 هەڵبژاردە هەن و 2 هەڵبژاردە سەردەکەون بۆ قۆناغی 16.

لە کۆی ئەو هەڵبژاردانەی بەشداریان کردووە، یانەی جەوهەر دارتەعزیمی مالیزی، زۆرترین یاریزانی ئەو یانەیە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بەشدارن لە پاڵەوانتیە و 15 یاریزانی ئەو یانەیە، بانگهێشتی هەڵبژاردەی مالیزیا کراون.

لە پلەی دووەمیش یانەی سەدی قەتەری میوانداری پاڵەوانتیەکە دێت و 11 یاریزانی ئەو یانەیەش، بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان کراون، لە پلەی سێیەمیش یانەی ریفاعی بەحرێن و ئەحەدی لوبنان و ئیستیقلولی تاجیکیستان دێن و هەر یەکێک لەم یانانەش، 10 یاریزانیان بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکانیان کراون.

بابەتی زیاتر

Back to top button