ئیسپانیاگرنگترین

خوان مارتینێز یاریی کلاسیکۆ بەڕێوەدەبات

یاریگا

یەک شەممەی داهاتوو هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا، لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لە یاریگای ئەوەل پارک لە شاری ریازی سعودیە، رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

ماڵپەری فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا، دوو رۆژ پێش یارییەکە، ناوبژیوانی ناوبژیوانی یارییەکەی ئاشکرا کرد، بڕیارە خوان مارتینێز یارییەکە بەرێوەببات.

ئەو ناوبژیوانە پێشتر تەنها 3 یاریی کلاسیکۆی لە نیوان ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا بەرێوەبردووە و لەو سێ کلاسیکۆیەش، یانە شاهانەکە دوو یاریی براوە بووە و لە بەرامبەردا یانە کەتەلۆنیەکە یەک یاریی براوە بووە.

ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا بۆ جاری نۆیەم لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە، لە هەشت رووبەڕووبونەوەی پێشوو، میرنگی خاوەنی 6 بردنەوە و بلاوگراناش 2 بردنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button