ئه‌ڵمانیاگرنگترین

فەرمی: ئێریک دایەر بووە یاریزانی بایرن میونشن

یاریگا

ئێریک دایەر، بەرگریکاری پێشووی یانەی تۆتێنهامی ئینگڵتەرا، بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیاوە کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکان بە سەرکەوتوویی، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا بۆ ماوەی شەش مانگ پەیوەندی بە یانەکەیان کرد. بڕگەیەک لە گرێبەستی ئەو بەرگریکارەدا هەیە، ئەگەری نوێکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ ماوەی وەرزێکی دیکەش هەیە.

دایەر لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە یانەی تۆتێنهام کرد و لەو ماوەیە لەگەڵ یانە لەندەنیەکە، لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 364 یاریی کرد و توانی 13 گۆڵ و 12 ئاسیست تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button