خوله‌کانی دیکە

فەرمی: بۆنوچی پەیوەندی بە فەنەرباهچە کرد

یاریگا

لیۆناردۆ بۆنوچی بەرگریکاری ئیتاڵیا یانەی یۆنیەن بەرلینی ئەڵمانیا، بە شێوەیەکی فەرمی جارێکی دیکە ریزەکانی یانەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی فەنەرباهچەی تورکی کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی فەنەرباهچەی تورکیا بڵاویکردەوە، لەگەڵ لیۆناردۆ بۆنوچی بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانەیان گواستەوە ریزەکانیان. بەرگریکارە 36 ساڵانەکە دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی، بۆ ماوەی شەش مانگ پەیوەندی بە خولی سوپەری تورکیاوە دەکات.

بۆنوچی هاوینی رابردوو بۆ جاری دووەم بڕیاریدا ریزەکانی یانەی یوڤێنتوس جێبێڵێت و ئەمجارە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی یۆنیەن بەرلینی ئەڵمانیا کرد، بەڵام تەنها دوای شەش مانگ، گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە هەڵوەشاندەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button