ئیسپانیا

جێرارد پیكێ هەمووانی فریودا

یاریگا

جێرارد پیکێ یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنا، لە چەند رۆژی رابردوو رایگەیاند بۆ یەکەمجار روو لە کاروانی راهێنەرایەتی دەکات.

دوای بڵاوبونەوەی ئەو دەنگۆیە، زۆرێک هەوڵیاندا لە خودی یاریزانەکەوە بزانن یەکەم یانەی کە راهێنەرایەتی دەکات کام یانە دەبێت، هەندێک کەسیش پێیانوابوو ئەو یاریزانە سەرەتا لە یانەیەکی بچوک دەست پێدەکات و لە داهاتوو بیر لە راهێنەرایەتی بارسێلۆنا دەکاتەوە.

دواجار جێرارد پیکێ ئەمڕۆ هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و ئاشکرای کرد کە بڕیارە ڕۆڵی ڕاهێنەر ببینێت لە ئەپڵیکەیشنێکی مۆبایلدا بەناوی Sorare Rivals کە لە بواری تۆپی پێی فانتازیادا چالاکە.

پیکێ تیپێکی بە ناوی شارک ئێف سی لە ئەپڵیکەیشنەکە دروستکردووە. بۆ تیپەکەی تێر شتیگن و ڕۆناڵد ئاراوخۆ، گۆندۆگان، فران تۆرێس و جواو فیلیکسی هەڵبژاردووە. 

بەرگریکارەکەی پێشووی بارسێلۆنا لە پلاتفۆرمی X نووسیویەتی: “وتم دەگەڕێمەوە، هەنگاوی داهاتووشم بەشداریکردنە لە ئەپی Sorare Rivals . وەرن ڕکابەریم بکەن و خەڵاتەکان بەدەستبێنن. ئەپەکە دابەزێنە و یاریم لەگەڵ بکە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button