ئاسیاجامی ئەفریقا 2023

یاسین بونۆ ئامانجم بەدەست هێنانی پاڵەوانیەتی ئاسیا و ئافریقایە

یاریگا –

گۆڵپارێزی ناسراوی هەڵبژاردەی مەغریب و یانەی هیلالی سعودیی، دەڵێت ئامانجم بەدەست هێنانی هەموو دەستکەوتە تیمی و تاکە کەسیەکانە.

یاسین بونۆ، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی مەغریبی یانەی هیلال، دڵخۆش بوو کە بۆ جاری دووەم لەسەریەک لە لیستی کۆتایی باشترین گۆڵپارێزەکانی جیهاندا ناوی هەبوو و جەختی لەوە کردەوە کە بەربژێر بوونی وەکوو باشترین گۆڵپارێزی جیهان بەرپرسیارێتی زیاتری لە ئەسوۆ دەبێت بۆ بەرگریکردن لەم نازناوە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) پاڵێوراوانی خەڵاتی دەستکێشی ئاڵتونی بۆ ساڵی 2023 ئاشکرا کرد، یاسین بونۆ (هیلال)، ئێدرسن (مانچێستەر سیتی) و تیبۆ کۆرتوا (ریال مەدرید) رکابەری لەسەر بەدەست هێنانی ئەم خەڵاتە دەکەن.

لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی فیفا، بونۆ گوتی:

هیوادارم لەگەڵ هیلال و هەڵبژاردەی مەغریب ناسناوی چامپیونزلیگی ئاسیا و جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بەدەستبهێنم.

بونۆ سەبارەت بە بەربژێر بوونی وەکوو باشترین گۆڵپارێزی 2023 گوتی:

هەمیشە شانازییە بۆ من کە لەم ئاستە بم و لە باشترینەکان بم و کاتێک داوام لێدەکرێت نوێنەرایەتی مەغریب بکەم. ئێمە ئەزموون و توانای خۆمان بە هەموو جیهان نیشان دا و دوای ئەوەی گەیشتینە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیال، سەلماندمان کە هەڵبژاردە عەرەبییەکان دەتوانن لەگەڵ باشترینەکان رکابەری بکەن و من پاڵێوراوبوونم بۆ ئەم خەڵاتە وام لێدەکات قەرزاری هاوتیمیەکانم بم، چونکە بە بێ ئەوان نەدەکرا.

یاسین بونۆ رۆڵێکی گەورەی گێڕا لە گەیشتن بە پلەی چوارەمی مۆندیالی 2022ی قەتەر وەک گەورەترین دەستکەوتی عەرەبی و ئەفریقا. هەروەها نازناوی یۆرۆپالیگی لەگەڵ یانەی سێڤیای ئیسپانی بەدەستهێنا و دواتر لە هاوینی رابردوودا پەیوەندی بە یانەی هیلالەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button