ئەفریقاجامی ئەفریقا 2023گرنگترین

ژیانی یاریزانانی گامبیا لە فڕۆکەیەکدا کەوتووەتە مەترسییەوە

یاریگا –

لە گەشتەکەیان بۆ کۆتدیڤوار، یاریزانانی هەڵبژاردەی گامبیا ژیانیان کەوتووەتە مەترسی.

رۆژنامەنووس سانێ مالانگ بڵاویکردووەتەوە، دوێنێ شاندی هەڵبژاردەی گینیا بۆ بەشداریکردن لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بەرەو کۆتدیڤوار بەڕێککەوتوون، بەڵام لە گەشتەکەدا ژیانی یاریزانانی هەڵبژاردەکە کەوتووەتە مەترسی.

بەپێی زانیارییاکانی سانێ، بەهۆی بچوکی قەبارەی فڕۆکەکە چەند یاریزانێک بێهۆش بوون، چەند یاریزانێکی دیکەی تیپەکەش بەهۆی ئەو رووداوە نەخوازراوە تووشی شۆکی دروونی بوون.

رۆژنامەنووسە سەنیگالییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەو رووداوە راستەوخۆ فڕۆکەکە گەڕاوەتەوە گامبیا و گەشتەکەیان تەواو نەکردووە. بڕیاریشدراوە بە ناردنی فڕۆکەیەکی گەورە بۆ گواستنەوەی یاریزانەکان.

شەممەی داهاتوو جامی نەتەوەکانی ئەفریقای 2023 بە یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی کۆتدیڤواری میواندار و گینیا بیساو دەستپێدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button