ئیتاڵیاگرنگترین

دێربی رۆما لە بەرژەوەندی لازیۆ کۆتایی هات

یاریگا

لازیۆ و رۆما لە یاریی دێربی پایتەختی وڵاتەکەیان و لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئیتاڵیا رووبەڕووی یەکتری بونەوە و یارییەکەش لە بەرژەوەندی لازیۆ کۆتایی هات.

هەردوو دوای گەیشتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئیتاڵیا، ئەمجارەیان لە پێناو بەدەستهێنانی بلیتی قۆناغی پێشکۆتایی رووبەڕووی یەکتری بونەوە و لازیۆ یارییەکەی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام بردەوە.

نیوەی یەکەمی یارییەکە یاریزانانی هەردوولا هەوڵی زۆریاندا بۆ هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەکتری، بەڵام هەموو هەوڵەکان بێ سوود بوون و نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ لە نێوان هەردوو یانە کۆتایی هات.

نیوەی دووەم دوای تێپەڕبوونی شەش خولەک، یاریزانانی لازیۆ لە خولەکی 51 لە رێگەی ماتیۆ بە لێدانی سزا، توانیان تاکە گۆڵی یارییەکە بکەن و یارییەکەش هەر بەم ئەنجامە کۆتایی هات.

بەم بردنەوەیە لازیۆ گەیشتە قۆناغی پێشکۆتایی جامی ئیتاڵیا و رۆما و جۆزێ مۆرینیۆش ماڵئاواییان لە جامەکە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button