ئیسپانیاگرنگترین

20 ناوبژیوانی لالیگا نێگرێیرا تۆمەتبار دەکەن

یاریگا

لە راپۆرتێکی نوێدا کە تایبەتە بە دۆسیەی نێگرێیرا، 20 ناوبژیوانی ئیسپانی ناوبرام تۆمەتبار دەکەن، کە لە بەرژەوەندی بارسێلۆنا داوای لە ئەوان کردووە، ئاسانکاری بۆ یانەی بارسێلۆنا بکەن.

نزیکەی ساڵێک تێپەڕیوە بەسەر ئاشکرا بوونی کەیسی نێگرێیرا . لەم کەیسەدا بارسێلۆنا تۆمەتبار دەکرێت بەوەی پەیوەندییەکی گوماناوی لەگەڵ ئێنریکێز نێگریرا جێگری سەرۆکی پێشووی لیژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا هەبووە. بارسێلۆنا تۆمەتبارە بەوەی لە ماوەی 17 ساڵدا کۆی گشتی بڕی 7 بۆ 8 ملیۆن یۆرۆی بە نێگیرا داوە. هەرچەندە بەرپرسانی بلاوگرانا ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، ئەو پارەیە یاسایی بووە و هیچ بەرتیلێک بە نێگیرا نەدراوە.

ئەمڕۆ وردەکاریی نوێی لە دۆسیەکە لە میدیاکانی ئیسپانیاوە بڵاوکرایەوە، ئەمەش وادەکات بارسا ئەرکی قورستر بێت بۆ ئەوەی خۆی بێتاوان بسەلمێنێت بۆ ڕای گشتی. ئەم ڕاپۆرتە کە بۆ میدیاکان دزەپێکرا، لێدوانی 20 ناوبژیوانی ئیسپانی تێدایە کاتێک لە دادگا قسەیان کردووە. لەنێویاندا ماتیو لاهۆز، سانتیاگۆ لاترێ و ئەلفۆنسۆ زامۆرانۆ ناوبژیوانە دیارەکانی ئیسپانیا هەن.

ئەم ناوبژیوانانە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە چەندینجار بانگهێشت کراون بۆ چێشتخانەیەک لە بارسێلۆما کە خاوەنەکەی نێگرێیرا و هاوسەرەکەی بووە. 20 ناوبژیوانی ئیسپانی دەڵێن زۆرجار ئۆتۆمبێلی گرانبەها لە هۆتێلەکەیانەوە ئەیانگواستەوە بۆ یاریگای کامپ نۆ بۆ ناوبژیوانی یارییەکانی بارسا. 

ماتیۆ لاهوز لە قسەکانیدا لەبەردەم دادەوەر دانی بەوەناوە، چەند کەسێک ئەوانیان بۆ چێشتخانەی نێگیرا بۆ نانخواردنی نیوەڕۆی گرانبەها بانگهێشتکردووە و دەشڵێت یاریدەدەری ناوبژیوانەکانیشی بانگهێشتکراون، بەڵام لاهوز بانگەشەی ئەوە دەکات کە هەرگیز ئەو بانگهێشتنامانەی قبوڵ نەکردووە. زامۆرانۆش کە یەکێکی دیکە لە ناوبژیوانەکانی ئیسپانیایە دەڵێت، تەنانەت دوای نانخواردنی نیوەڕۆ بانگهێشتی ئاهەنگێکی سەرجڕاکێش کراوە و ناوبژیوانەکانی دیکەش لەو ئاهەنگەدا بوون. 

ڕۆژنامەی ئێل مۆندۆ باس لەوە دەکات دوای بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە پەیوەندی بە بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا کردووە و بەڕێوەبەرانی یانەکەش کە ناویان ئاشکرا نەکراوە، ئەم هەواڵەیان ڕەتکردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە کە دادگا لەم کارەدا بانگهێشتی هیچ کەسێکی نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button