ئیسپانیاگرنگترین

هۆشداریی بارسێلۆنا بۆ هاندەرانی: تیرۆریستان لە کەمیندان، ئاگاداربن!

یاریگا

بارسێلۆنا بە مەبەستی بەشداری کردن لە جامی سوپەری ئیسپانیا، گەشتی سعودیەی کردووە و سبەی پێنج شەممە لە قۆناغی پێشکۆتایی، رووبەڕووی ئۆساسۆنا دەبێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، کارگێری بارسێلۆنا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیا و هەروەها حکومەتی سعودیە، هۆشداری دەدەنە هاندەرەکانیان لە کاتی چوونیان بۆ ئەو وڵاتە، ئاگاداری هەندێ بابەت بن.

یانە کەتەلۆنیەکە داوا لە هاندەرانی دەکات، بە هەموو شێوەیەک ئاگاداری خۆیان بن، لەبەر ئەوەی گروپە چەکدارەکان بە هەموو شێوەیەک خەڵکی بیانی لە سعودیە دەکەنە ئامانج، بە تایبەت خەڵکی ئیسپانیا. هەروەها داوا دەکرێت بە هەموو شێوەیەک داوا لە هاندەرەکانیان دەکەن، رێز لە داب و نەرینی ئەو وڵاتە بگرن و خۆیان بە دوور بگرن لە خواردنەوە کحولیەکان و خواردنی گۆشتی بەراز.

لەلایەکی دیکەوە یانەی بارسێلۆنا داوا لە هاندەرانی دەکات، بە هیچ شێوەیەک گردبونەوە بە مەبەستی نارەزایەتی ئەنجام نەدەن، لەبەر ئەوەی لە سعودیە ئەم کارە رێگەپێدراو نیە، لە هەمان کاتدا داوا دەکرێت رێز لە شوێنە ئایینیەکانی ئەم وڵاتە بگیرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button