ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تۆتنهام دراگوسینی گواستەوە و دایەریش لە میونشن نزیکە

یاریگا –

رادو دراگوسین پەیوەندی بە تۆتنهام کرد و دایەریش لە جێهێشتنی یانەکە نزیکە.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، فلۆریان پلاتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، دراگوسینی ئەستێرەی یانەی جێنوا بڕیاریدا پەیوەندی بە تۆتنهام بکات، ئەمڕۆ بەرەو لەندەن گەشت دەکات.

هەر بەپێی زانیارییەکانی فلۆریان، یانە لەندەنییەکە دەستی بە رێکارەکانی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ یاریزانەکە کردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە ناوبراو ئامانجێکی بایرن میونشنی ئەڵمانی بوو.

گرێبەستی بەرگریکارە رۆمانییەکە لەگەڵ تۆتنهام تا هاوینی 2029 دەبێت، تێچووی گرێبەستەکەش 31 ملیۆن یۆرۆیە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، دوای پەیوەندیکردنی دراگوسین بە تۆتنهام، دایەر نزیکە لەوەی پەیوەندی بە بایرن میونشن بکات و رێککەوتنی زارەکی لەنێوانیان کراوە.

تێچووی گرێبەستەکە 4 ملیۆن یۆرۆیە، دایەر بۆ ماوەی ساڵێک و تا هاوینی 2025 لەگەڵ بژاردەی نوێکرنەوەی گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە پەیوەندی بە یانە باڤارییەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button