ئیتاڵیاگرنگترین

ئۆسیمین جنێو بە بریکاری کارەکانی کڤارا دەدات

یاریگا –

ڤیکتۆر ئۆسیمین لە بریکاری کارەکانی کڤاراتسخێڵیا تووڕەیە و جنێوی پێ دەدات.

ماموکا جەگێڵی بریکارەی کارەکانی خڤیچا کڤاراتسخێلیای ئەستێرەی یانەی ناپۆلی لە نوێترین لێدوانیدا ئاشرایکرد کڤارا ئۆفەری چەند یانەیەکی سعودی رەتکردووەتەوە و ئەگەری هەیە لە داهاتوو پەیوەندی بە ریال مەدرید یان بارسێلۆنا بکات.

ماموکای هەر بەوەندە نەوەستا، لە درێژەی قسەکانی باسی ڤیکتۆر ئۆسیمینی هێرشبەری هەمان یانەی کردووە و گوتویەتی داهاتوویی ئەو هێرشبەرە لە سعودیە یە، پەیوەندی بە یانەکەی خولی رۆشن دەکات.

لێدوانەکانی بریکارەکەی کڤارا، ئۆسیمینی زۆر تووڕە کردووە، هێرشبەرە نایجیرییەکە لە هەژماری فەرمی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئینستاگرام هێرشێکی توندی کردووەتە سەر ماموکای و بە کەسێکی چەپەڵ و گێل وەسفی دەکات.

بەڕێز ماموکا جەگێڵ، تۆ پارچەیەک لە چەپەڵییت، شەرمەزارم لە ئاست هەڵسوکەوتەکانت، هەی گەمژە جارێکی دیکە ناوی من نەهێنیتەوە!

ئۆسیمین و کڤارا دوو هاوڕێی نزیکن، وەرزی رابردوو بەیەکەوە ئاستێکی بەرزیان پێشکشکرد و نازناوی سێریا ئەییان بۆ ناپۆلی بەدەستهێنا، بەڵام پێدەچێت قسەکانی ماموکای پەیوەندی نێوانیان کاڵ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button