ئیسپانیاگرنگترین

ئا‌نچیلۆتی؛ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاتلێتیكۆ مه‌درید ده‌كات

وه‌ڵامی دۆرانه‌كه‌ی خول ده‌ده‌ینه‌وه‌

Yariga App

یاریگا-

كارلۆ ئا‌نچیلۆتی رایگه‌یاند، یانه‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ وه‌ڵامی دۆڕاندنه‌كه‌ی خول به‌رامبه‌ر ئاتلێتیکۆ مه‌درید بداته‌وه‌.

كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و گرنگه‌، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن، تیپه‌كه‌م ئاره‌زووێكی زۆری بۆ بردنه‌وه‌ هه‌یه‌، منیش باوه‌ڕم وایه‌ كه‌ ده‌توانین یارییه‌كی باش به‌رامبه‌ر یانه‌ی ركابه‌ربكه‌ین.

گوتیشی، حه‌زم له‌ یاریكردن به‌رامبه‌ر ئاتلێتیکۆ نییه‌، تیپێكی زۆر ئاڵۆزه‌، پێموایه‌ هه‌مان شت بۆ ئه‌وانیش راسته‌.

راهێنه‌ره‌ ئیتاڵیه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكرد، دۆڕاندنه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئا‌تلێتیكۆ مه‌درید له‌ خولدا زیانێكی زۆری پێگه‌یاندین، به‌ڵام ئێستا جیاوازین، دڵنیام ئاستێكی زۆر باشتر له‌و یارییه‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.

له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سیمیۆنی گوتی، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ دیێگۆ سیمیۆنی، په‌یوه‌ندییه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن، چه‌ندین جار قسه‌مان كردووه‌، یه‌كتریش ده‌ناسین، چونكه‌ چه‌ندین جار رووبه‌ڕووی یه‌كتر بووینه‌وه‌.

له‌باره‌ی داهاتووی خۆشی له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید رایگه‌یاند، مانه‌وه‌ی من بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ ریاڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ژینگه‌یه‌ی لێره‌ ره‌خساوه‌، چونكه‌ بۆ من گونجاوه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌بوایه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ یانه‌كه‌ نه‌ده‌مامه‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button