ئینگلتەرا

ئیڤان تۆنی بەڵێن بە برێنتفۆرد و هاندەرانی دەدات

یاریگا –

ئیڤان تۆنی چاکەی برێنتفۆردی لەبیر نەکردووە و بەڵێن دەدات پاداشتیان بداتەوە.

وا بڕیارە 20ی ئەم مانگە یەکەمین دەرکەوتنەوەی دوای هەشت مانگی هێرشبەرە ئینگلیزیەکە بێت بە درێسی برێنتفۆردەوە کە ماوەی هەشت مانگ بەهۆی سزای پێشێلکردنی یاساکانی گرەوکردنەوە سڕ کرابوو.

لە میانی چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ سکای سپۆرست، تۆنی وتی

هەر لە یەکەم ساتەوە لە پشتم وەستان. هاندەران لە پشتم بوون. ئەوە لایەنی هەرە گەورە بوو. تەنانەت کە یاریشم نەدەکرد ئەوان هەر ناوی منیان بە گۆرانی دەگوتەوە. لە سۆشیاڵ میدیایشەوە نامەی ئێجگار زۆرم بۆ دەهات. ڤیدیۆی هاندەرانیان بۆ دەناردم ناوی منیان دەگوتەوە، تووشی هەستێکی سیەر بووم کە من یاریشم نەدەکرد و کەچی ئەوان هەر پاڵپشتم بوون.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا و لە پای ئەو هەڵوێستانەی یانەکەو هاندەران، بەڵێنی پێیە بۆیان و وتی

هەموان دەزانن کە برێنتفۆرد یانەیەکە وەک خێزانێک. ناتوانم چەند سوپاسیان بکەم بەتایبەت هاندەران. بەڵام دەبێت پاداشتەکەیان بدەمەوە. ئەوان ئێستا دەناڵێنن، بەڵام هەر کە من گەڕامەوە، دەبێت بەشێکی گەورەی یارییەکانیان بم، ئەوەی لە ئێستادا ئاستی خۆیان لە دەست داوە.

بەڵێنەکانی تۆنی لە کاتێکدایە یانەکە لە ئێستادا لە پلەی 16ی پریمەرلیگ دێن و کۆتا پێنج یارییان دۆڕاندووە.

هێرشبەرە 27 ساڵانیەکە ماوەیەکە بووەتە ئامانجی هەردوو زلهێزەکەی لەندەن، ئارسیناڵ و چێڵسی و دیاری نیە دوای ئەو ماوە زۆرەی لە دوورکەوتنەوە دەتوانێت هەمان ئاستی وەرزی ڕابردوو پێشکەش بکاتەوە کە توانی 20 گۆڵ تۆمار بکات یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button