ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌کوردستان

یاریزانێکی لاوی کورد پەیوەندیی بە یانەیەکی پرێمەرلیگەوە کرد

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی لاوی کورد بەفەرمی چووە ریزەکانی یانەی برێنتفۆردی ئینگلیزی و لە پرێمەرلیگ یاریی دەکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبناگی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، یونس ئێمری کۆناک یاریزانی لاوی کورد کە لە یانەی سیڤاسپۆری تورکییەوە یاریی دەکات، لەگەڵ یانەی برێنتفۆردی ئینگلیزی گەیشتووەتە رێککەوتن و پەیوەندی بەو یانەیە دەکات.

کۆناک تەمەنی 18 ساڵە و لە هێلی ناوەڕاست و دڵی بەرگری یاریی دەکات، ئەم هەفتەیە لە ئینگلتەرا پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بەفەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی برێنتفۆردی ئینگلیزییەوە بکات.

کۆناک لە بۆرسەی یاریزانان نرخی ملیۆنێک و 800 هەزار یۆرۆیە و بەگوێرەی تۆڕی ترانسفێر مارکێت بەرامبەر 3.5 ملیۆن یۆرۆ روودەکاتە یانەکەی پرێمەرلیگ، بەمەش ئەو کوڕە کوردە دەبێتە گرانبەهاترین یاریزان لە مێژووی یانەکەی تورکیا.

کۆناک ساڵی 2006 لە شاری باتمان لە باکوری کوردستان لەدایکبووە، تاوەکو ساڵی 2018 لە ریزی تیپی لاوانی باتمان یاریی کردووە و لەوکاتەوە پەیوەندیی بە ریزەکانی سیڤاسپۆرەوە کردووە، ساڵی رابردوو ئەو کوڕە کوردە بانگهێشتی هەڵبژاردەی خوار 18 ساڵانی تورکیا کرا و دوو یاریی بە درێسی هەڵبژاردەکە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button