ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا یاریزانێكی ناوه‌ڕاستكاری به‌ ئه‌زموونی ده‌وێت

یاریگا-

یانه‌ی بارسێلۆنا  بەردەوامە لە گەڕان بەدوای یاریزانێکی نوێ لە گواستنه‌وه‌ی زستانه‌.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكردووه‌، چاڤی هێرناندێزی راهێنەر و دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی هەوڵدەدەن یاریزانێکی ناوەڕاست بۆ یانەکە بگوازنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بارسێڵۆنا لە مێرکاتۆ چارەسەری کاتی بۆ تیپه‌كه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌،  بەدوای یاریزانێکدا دەگەڕێت کە بە خواستن بێت، توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌ یاری بكات، ئه‌مه‌ش به‌ له‌‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی هەڵەی گواستنەوەی کیڤن پرینس بۆاتینگ دووبارە نەکاتەوە.

یانه‌ كاتالۆنیه‌كه‌ دەیەوێت یاریزانێکی بەئەزموون ئامادە بدۆزێتەوە لە بەردەم هێڵی بەرگری یاری بكات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پچران و دروستكردنی پلانی هێرشبه‌ری هه‌بێت.

رۆژنامه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، ئەلێکس گارسیای یاریزانی جیرۆنا یه‌كێك له‌ دیارترین ئه‌و یاریزانانه‌یه‌ كه‌ یانه‌كه‌ هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌دات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button