ئینگلتەرافه‌ره‌نساگرنگترین

هێنری بۆ یەکەمجار باسی نەخۆشییەکی دەروونی خۆی دەکات

''هەست دەکەم لە منداڵییەوە خەمۆکیم هەیە''

یاریگا –

تێری هێنری، ئەستێرەی پێشووی فەرەنسا و ئارسیناڵ، بۆ یەکەمجار باسی لە کێشەکانی دەروونی کرد.

هێنری، بە یەکێک لە باشترین هێرشبەرانی سەردەمی نوێی تۆپی پێی ئەوروپا دادەندرێت، دوای کاروانێکی 20 ساڵە، لە ساڵی 2014 وازی لە یاری هێنا و لە کاروانی وەرزشیدا یاری بۆ یانەکانی مۆناکۆ، یوڤێنتوس، ئارسیناڵ، بارسێلۆنا و نیویۆرک رێدبوڵز کرد.

ئاسکە ئەسمەرەکە 228 گۆڵی بۆ ئارسیناڵ کرد، دوو نازناوی پرێمەرلیگیشی بردەوە، بەر لەوەی پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات و دوو نازناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگێک بەدەستبهێنێت.

براوەی مۆندیالی 1998 لەگەڵ هەڵبژاردەی لێس بلوز، راهێنەری لاوانی ئارسیناڵ، یاریدەدەری راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا، راهێنەری مۆناکۆ و راهێنەری مۆنتریال ئیمپاکت بووە. ئێستا راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسای ژێر 21 ساڵانە.

هێنری بۆ یەکەمجار باسی نهێنییەکانی ژیانی وەرزشی خۆی لە پۆدکاستی The Diary Of A CEO ئاشکرا کرد

بەدرێژایی کاروانی وەرزشیم و لەوەتەی لەدایکبووم، رەنگە نەخۆشی خەمۆکیم هەبووبێت. ئایا من دەمزانی؟ نەخێر، نەمدەزانی، بەڵام بەشێوەیەک لە شێوەکان خۆم گونجاند.

هێنری دووپاتیکردەوە، لە ماوەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا، بە دۆخێکی ناخۆشدا تێپەڕیوە، ئەوکاتە راهێنەری مۆنتریالی ئەمریکی بوو

لە مۆنتریال تەواوی دابڕابووم، توانای بینینی منداڵەکانم نەبوو، بەڕاستی ساڵێکی قورسم بەڕێکرد. هەر لە خۆیەوە فرمێسک لە چاوم دەهاتە خوارەوە، نازانم بۆچی، بەڵام رەنگە ئەو فرمێسکانە بۆ ماوەیەکی درێژ قەتیس کرابووبن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button