ئیتاڵیا

فەرمی: فلیپۆ پەیوەندی بە ئەیسی میلان کرد

یاریگا

فیلیپۆ تێراشیانۆ، ناوەڕاستکاری ئیتاڵی یانەی هێلاس ڤێرۆنا، بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئەیسی میلان کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، لەگەڵ ناوەڕاستکارە لاوەکەی یانەی هێلاس ڤێرۆنا، گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانەیان گواستەوە ریزەکانی.

سەرچاوەکە هیچ ئاماژەیەکی بە تێچووی گواستنەوەکە نەکردووە، بەڵام سەرچاوەکانی نێوخۆی ئیتاڵیان بڵاویان کردووەتەوە، فیلیپۆ بەرامبەر 5.5 ملیۆن یۆرۆ واتە 4.5+1 ملیۆن یۆرۆ پاداشت، پە رۆسێنەری کردووە.

ئەیسی میلان لە ئەگەری فرۆشتنی فیلیپۆ دەبێت 10 ملیۆن یۆرۆی دیکە پشکەشی هێلاس ڤێرۆنا بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button