ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا پێكانی یاریزانێكی راگەیاند

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی پێكانی ئینیگۆ مارتینێز بەرگریكاری ئیسپانی یانەكەی راگەیاند.

شەوی رابردوو بارباسترۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی قۆناخی 32ی جامی شای ئیسپانیا.

لە خولەكی 64 ئینیگۆ مارتینێز هاتە نێو یاریگا و لە خولەكی 75 بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت.

هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە پلاتفۆرمی ئێكس لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا پێكانی یاریزانەكەی راگەیاند.

لە بەیاننامەكەی بارسێلۆنادا هاتووە;

دوای پشكنینەكان كە بۆ یاریزان ئینیگۆ مارتینێز ئەنجامدراون، دەریانخستووە كە یاریزانەكە لە لە ماسولكەكانی رانی چەپیدا تووشی پێكان بووە، لە یارییەكانی داهاتووی یانەكە بەشداری ناكات و ماوەی گەڕانەوەی پەیوەستە بە چاكبوونەوەیەوە.

زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن یاریزانەكە ناتوانێت لە یارییەكانی سوپەری ئیسپانیا كە لە وڵاتی سعودیە بەڕێوە دەچێت بەشداری بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button