ئیسپانیاگرنگترین

وادەی گەڕانەوەی میلیتاو و کۆرتوا ئاشکرا کرا

گەڕانەوەی ئەستێرەکان

یاریگا –

وادەی گەڕانەوەی هەردووو ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید، میلیتاو و کۆرتوا ئاشکرا کرا.

تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی و ئێدێر میلیتاوی بەرازیلی هەر لە سەرەتای ئەم وەرزە تووشی پێکانی جۆری پچڕانی ماسولکەکانی ئەژنۆیان بوون، بەو هۆیە نەشتەگەرییان بۆکرا و تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە مەشقە بە کۆمەڵەکان.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، تیمی پزیشکی ریال مەدرید پلانیان داناوە ئێدێر میلیتاو لە مانگی ئازاری ئەمساڵ بگەڕێتەوە مەشقە بە کۆمەڵەکانی یانەکە، دواتریش دەست بە یاریکردن بکاتەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، پێشبینی دەکرێت تیبۆ کۆرتواش لە مانگی ئایار و دوو مانگ دوای میلیتاو بگەڕێتەوە مەشقە بە کۆمەڵەکانی مێرێنگی.

ماوەیەکە هەردوو یاریزانەکە بەشێوەیەکی تاکە کەسی کە هۆڵی وەرزشی و لەسەر چیمانی یاریگاش مەشق دەکەن، بەڵام جارێ ناتوانن بگەڕێنەوە مەشقە سەرەکییەکان.

هاوکات هەر بەهۆی ئەو پێکانە کۆرتوا بڕیاریداوە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەوروپا نەکات تا سەرنجی تەواوی لەسەر ریال مەدرید بێت.

بەڵام بەرگریکارە بەڕازیلییەکە بە ئەگەرێکی زۆر بەشداری یارییەکانی کۆپا ئەمریکای داهاتوو دەکات و یاریزانێکی سەرەکی هێڵی بەرگری تیپەکەشی دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button