ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەتڵەتیکۆ براوەیەکی مۆندیالی قەتەڕی گواستەوە ریزەکانی

یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید سەرکەوتوبووە لە گواستنەوەی گویدۆ رۆدریگێزی ناوەڕاستکاری ریاڵ بیتس و هەڵبژاردەی ئەرژەنتین.

گویدۆ لە لەلایەن یانەکانی  بارسا و مانچێستەر یونایتدەوە چاودێری دەکرا  بەهۆکاری ئەوەی هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ بیتس کۆتایی دێت. بەڵام بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیسپانیا ئەتلەتیکۆ توانیوییەتی ئەو یاریزانە رازی بکات گرێبەستیان لەگەڵ واژۆبکات.

بەگووتەی سەرچاوەکە، رۆدریگێز لە بیتس دەمێنێتەوە تاوەکو هاوین و دواتر ئەو یاریزانە پەیوەندییان پێوە دەکات. هۆکاری ئەوەی تیمەکەی دیگۆ سیمیۆنی پەلەی نیە لە گواستنەوەی، لەلایەک بۆ ئەوەیە هاوینی داهاتوو بێ بەرامبەر دەستییان بکەوێت ولەلایەکی دیکەشی ئەو یاریزانە بەهۆی پێکانێکی درێژخایەنی قاچ شکان دوورە لە یاریگاکان و بەمزووانە ئامادەی یاریکردن نابێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button