ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێمباپێ: دەمەوێت یاری بۆ ریال مەدرید بکەم

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئاگادارکردووەتەوە، کە دەیەوێت یاری بۆ یانەکەی بکات.

کەمێک لەمەوبەر رۆژنامەی زە ئاتڵێتیک بڵاویکردووەتەوە، کیلیان ئێمباپێ زانیاری لەبارەی ئەو ئۆفەرە هەیە، کە ریال مەدرید لەمساڵذا پێشکەشی دەکات، دەزانێت بڕی پارەکە بەتەواوی چەندە.

رۆژنامە بەریتانییەکە لە رێگەی سەرچاوەیەکی تایبەت بەخۆی ئاشکرایکردووە، ئۆفەری ریال مەدرید لە هاوینی 2022 بۆ ئێمباپێ بریتی بووە لە 130 ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشتی واژۆ کردنی گرێبەستەکە و مووچەی ساڵانەی 26 ملیۆن یۆرۆشی پێشکەشکراوە.

کیلیان تەنیا شەش مانگی لە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان ماوە، دەتوانێت لەم مانگە لەگەڵ یانەکە رێکبکەوێت و لە هاوینیش پەیوەندی پێوە بکات.

بەپێی هەمان سەرچاوە، ریال مەدرید تا ناوەڕاستی ئەم مانگە دەرفەتی بە یاریزانە تەمەن 25 ساڵانییەکە داوە، پێویستە تا ئەوکات بڕیاری کۆتایی خۆی بدات.

بەهۆی کەمبوونەوەی هێزی ئابووری ریال مەدرید، سەرەڕای ئەوەی گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە پێشینەی کارەکانیانە بەڵام یانەکە ناتوانێت هەمان ئۆفەری ساڵی 2022 پێشکەش بە یاریزانکە بکات، کیلیانیش ئەو راستییە دەزانێت.

بەڵام مێرێنگی بەڵێنی با کیلیان داوە بیکات بە خاوەن زۆرترین مووچە، بەپێی زانیارییەکانی ئاتڵێتیک، ئێستا ریال مەدرید بە گەمان گڕ و تینی 2021 و 2022 هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە دەدات.

هۆکاری ئەمەش بۆ فلۆرێنتینۆ پێرێز دەگەڕێتەوە کە پەیوەندییەکی بەردەوامی لەگەڵ یاریزانەکە هەیە، ماوەیەکیشە بەشێوەیەکی راستەوخۆ لە گفتوگۆدان، ئێمباپێ بە پێرێزی گوتووە دەیەوێت یاری بۆ ریال مەدرید بکات.

کاتی بەڵێ یاخود نەخێرە

ریال مەدرید دەیەوێت بەم زووانە هەموو شتێک یەکلایی بکاتەوە، کلیانیش بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە دەکات و بیر لە هەموو ئەگەرەکان دەکاتەوە، پێشبینی دەکرێت بەر لە دەستپێکی یارییەکانی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ، ئێمباپێ بڕیارەکەی ئاشکرا بکات.

ریال مەدرید دوودڵە و گومانیان لەوەیە کە بڕیاری کیلیان چی دەبێت، ئەو راستییەش دەزانن، کە پاریس دەتوانێت لەڕووی دارایی زیاتر پێشکەش بە یاریزانەکە بکات.

بەپێی سەرچاوە نزیکەکانی پاریس، مووچەی بنەڕەتی ساڵانەی ئێمباپێ بەبێ پاداشتەکان لە پاریس 70 ملیۆن یۆرۆیە، بۆیە ئەستێرە فەڕەنسییەکە دەبێت لەنێوان پارەیەکی زۆر و خەونە لە مێژینەکەی بڕیاری کۆتایی بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button