ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی: بۆ یاری بارباسترۆ هیچ بیانوویەکم نییە له‌سه‌ر یاریگا

یاریگا-

چاڤی رایگه‌یاند، هیچ بیانوویەک نییە رێگری لە بردنەوەیان بەرامبەر بارباسترۆ بکات.

ئه‌مرۆیه‌كشەممە، یانەی بارسێلۆنا لە قۆناخی 32ی جامی شای ئیسپانیا، بەرامبەر بارباسترۆی یاری ده‌كات.

چاڤی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی پێش یارییه‌كه‌ گوتی، ئێمە پاڵێوراوین بۆ بردنەوە، دەبێت بە هەر پێنج هەستەکە یاری بکەین، رکابەرەکه‌مان یاری ژیانیان به‌رامبه‌ر ئێمه‌ ده‌كه‌ن.

راهێنه‌ره‌ ئیسپانیه‌كه‌ زیاتر گووتی، گرنگ ئەوەیە رێز لە یاریزانی بەرامبەر بگرین، ئەگەر پێمان وابێت ئه‌ركمان ئاسانه‌، بەڕاستی هەڵەین، ئەوان شتی زۆر باشیان هەیە،بوێری و شەڕانگێزی، کەشێکی نایاب شتی دیكه‌ش هەروەها یارییه‌كه‌ ئاڵۆز دەبێت، هەڵەیەک دەتوانێت لە پاڵەوانێتییەکە دوورمان بخاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی رابردوو یارییه‌كه‌مان بەرامبەر ئینتەر سیتی  قورس بوو، پێشینەکانیش پێمان دەڵێن کە ئه‌مشه‌ویش ئه‌ركمان ئاسان نابێت، ئامانجان ئەوەیە بگەینە یاری کۆتایی و نازناوه‌كه‌ ببه‌ینه‌وه‌.

له‌ باره‌ی به‌شداریكردنی ڤیتۆر رۆکی گوتی، خولەکی خۆی دەبێت بۆ بەشداریکردن، بەڵام ئەمە کاتێکی گونجاو نییە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە، چونکە ئێمە دەمانەوێت سەرکەوتن تۆماربكه‌ین، ئاسان نابێت و ئه‌مه‌م به‌ یاریزانه‌كان گوتوه‌.

له‌باره‌ی ئینیگۆ مارتینێزیش دووپاتی کردەوە، بەدڵنیاییەوە لە لیستەکەدا دەبێت، بیری کەسایەتی و سەرکردایەتییەکەی ده‌كه‌ین، گەڕانەوەی هەواڵێکی گرنگه‌.

چاڤی ستایشی مارک گۆیوی کرد و گوتی، ئەو زۆر شت هەیە کە دەتوانێت پێشکەشمان بکات، سەرەڕای گواستنەوەی ڤیتۆر رۆکی، بەڵام هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نییە، گۆیو یاریزانێکه‌ بۆ ئێستا و داهاتوو.

سەبارەت بە یاریگاش گوتی، دەزانن کە من هەمیشە خەمی یاریگامه‌، به‌رده‌وام پرسیارم لەسەر ئەم بابەتە لێده‌كرێت، هەمیشە هەمان شت دەڵێم، یاری ئه‌مجاره‌ ئەو رۆژەیە کە هیچ بیانوویەکم نییە

بابەتی زیاتر

Back to top button