ئینگلتەرا

جیا لە تەواوی هاوتیمەکانی لە بلاکبێرن، ڕۆی فینەران بەبێ سپۆنسەر لەسەر درێسەکەی یاری کرد

یاریگا –

لە ڕووداوێکدا، یاریکردنی رۆی فینەران لە یانەی بلاکبێرن بەبێ هەبوونی سپۆنسەر لەسەر درێسەکەی، بووەتە جێی بایەخی میدیا ئینگلیزیەکان.

ئەمڕۆ لە میانی یارییەکانی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، بلاکبێرن میوانداریی کامبریج یونایتدی کرد و بە ئەنجامی 5-2 لە میوانەکەی بردەوە.

لەو یارییەدا رۆی تەمەن 15 ساڵان بەشداریی پێ کرا. بووبە جێی سەرنج کە جیا لە تەواوی هاوتیمەکانی، Totally Wicked کە سپۆنسەری سەرەکی یانەکەیە، لەسەر درێسەکەی نەبوو. بەڵام دواتر ڕوون بوویەوە کە کۆمپانیای سپۆنسەر، تایبەتە بە دروستکردنی “ڤەیپ”. ئەوەش لە یاسا بەرکارەکانی ئینگلتەرا ڕێگەپێنەدراوە کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ بیکڕن یاخود بیکێشن.

هەر بۆیە دەردەکەوێت بەرپرسانی یانەکە بە وریاییەوە مامەڵەیان کردووە لە پێدانی درێسی سپۆنسەرکراو بە یاریزانە ئێرلەندییەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button