ئه‌مریکافه‌ره‌نساگرنگترین

زیدان راهێنەرایەتی بەڕازیلی رەتکردووەتەوە

یاریگا –

ئەستێرەیەکی پێشووی تۆپی پێی فەرەنسی ئاشکرای دەکات زیدان وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی بەڕازیلی رەتکردووەتەوە.

کریستۆف دۆگاری ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە لێدوانێکی بۆ رادیۆی مۆنتی کارلۆی فەرەنسی دەڵێت :’زینەدین زیدان بژاردەی یەکەمی بەڕازیل بوو، پێموایە زیدان راهێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی بەڕازیلی رەتکردووەتەوە، چونکە ئەگەر زیزۆ رازی بووایە فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل بیری لە کارلۆ ئەنچیلۆتی یان خۆزێ مۆرینهۆ نەدەکردەوە’.

زیدان دوای ریال مەدرید ئەرکی راهێنەرایەتی هیچ تیپێکی وەرنەگرتووە، کە ساڵانی 2019 تاکو 2021 راهێنەرایەتی ریال مەدریدی کرد و سێ وەرز لەسەریەک نازناوی چامپیۆنزلیگی لەگەڵ یانە مەدریدییەکە بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button