ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ته‌له‌فۆنێكی مۆرینیۆ به‌هره‌مه‌ندێكی یۆڤێنتۆس له‌ رۆما نزیك ده‌كاته‌وه‌

یاریگا-

يانه‌ی رۆما له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوو گواستنه‌وه‌ی دین هویسنی به‌رگریكاری یانه‌ی یۆڤێنتۆس راده‌گه‌نێت.

ماڵپەڕی فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەی رۆما سەرسامە بە تواناکانی بەرگریکاری یانەی یۆڤێنتۆس دین هویسن.

یانەی رۆما لە چەند کاتژمێری داهاتوودا نزیکە لە ئەنجامدانی گرێبەستێکی نوێ، دوای ئەوەی لەگەڵ یۆڤێنتۆس گەیشتە رێککەوتن بۆ ئەوەی یەکێک لە یاریزانەکانی بیانکۆنێری بگوازێته‌وه‌.

لە کۆتا یاری ساڵی 2023 رۆما و یۆڤێنتۆس رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه‌، مۆرینیۆ بۆ چەند خولەکێک قسەی لەگەڵ دین هویسن كرد، توانی یاریزانه‌كه‌ رازی بكات په‌یوه‌ندی به‌ گورگه‌كانی پایته‌خت بكات.

ماڵپه‌ره‌كه‌ روونیشكردووته‌وه‌، مۆرینیۆ یارمەتی رۆمای دا بۆ کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکە، لەڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان خۆی و کریستیانۆ جیۆنتۆلی بەڕێوەبەری وەرزشی یۆڤێنتۆس و رازیكردنی یاریزانه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌خواستن درێسی رۆما بپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button