بازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

سێ یانە هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئیتیحاد دەدەن

یاریگا –

سێ یانەی جیاواز کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی تواناکانی جۆتای پۆرتوگالی دەکەن.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو رودی گالێتی بڵاویکردووەتەوە، بۆ دەستبەرداربوون لە جواو پێدرۆ فیلیپس (جۆتا)، یانەی ئیتیحادی سعودی سێ ئۆفەری جیاوازی پێگەیشتووە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی گالێتی، یەکێک لەو یانانەی کە جۆتای دوێت یانەیەکی ناوخۆی سعودیەیە و ئۆفەرێکی بەشێوەی خواستن پێشکەش بە یاریزانەکە کردووە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، کارگێری یانەی ئیتیحاد و مارسێلۆ گالاردۆی راهێنەری تیپەکە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەن، بەم زووانە بڕیار لەسەر چارەنووسی یاریزانەکە دەدەن.

جۆتا لە هاوینی رابردوو بە بڕی 29.10 ملیۆن یۆرۆ لە سێلتیکەوە پەیوەندی بە ئیتیحاد کرد، بەڵام بە درێسی یانە سعودیەکە ئاستی راستەقینەی خۆی پێشەش نەکردووە و بە یەکێک لە گرێبەستە شکست خواردووەکان هەژمار دەکرێت.

یاریزانە پۆرتوگالییەکە بە درێسی ئیتیحاد بەشداری 12 یاری کردووە، بەشێوەیەکی گشتی تەنیا 517′ خولەک یاری کردووە و 2 گۆڵی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button