ئیسپانیا

ئانچێلۆتی هەمووان تووشی شۆک دەکات

یاریگا

وەک هەمیشە و ساڵانی ڕابردوودا یەکێک لە پرسیارە ئاساییەکانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی بە کیلیان مباپێ کۆتایی هات.

ئەمجارە پەیامنێری ئێل چیرینجیتۆ پرسیاری لە ڕاهێنەری ئیتاڵی ڕیال مەدرید کرد، کە ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە لە ئیسپانیا دیارییەک وەردەگریت. ئایا دەتەوێت گواستنەوەی کیلیان مباپێ ببێتە دیاری تۆ؟

لە وەڵامی ئەو پەسیارە تایبەتە راهێنەری مێرنگی دەڵێت

نە من لەگەڵ ئەو شتانەی هەمە زۆر دڵخۆشم و شتی زیادەم ناوێت

کارلیتۆ بەم وەڵامی هەموو رۆژنامەنوسانی تووشی شۆک کردووە، لە ماوەی هەفتەیەک ئەمە دووەمجارە دەنگۆی گواستنەوەی ئێمباپێ رەتدەکاتەوە.

ئەم قسانەی کارلۆ ئانچێلۆتی لەکاتێکدایە، کارگێری یانەی ریاڵ مەدرید لە هەوڵی ئەوەدایە، ئەم زستانە ئێمباپێ رازی بکات، گرێبەستەکەی نوێنەکاتەوە، بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button