ئەفریقاسعودیە

ڤیدیۆ: سادیۆ مانێ بەڵێنەکەی بەجێگەیاند و یاریگە قوڕینەکەی کردە یاریگایەکی مودێرن

یاریگا –

سادیۆ مانێ بەڵێنەکەی بۆ خەڵکی شارۆچکەکەی لە سەنیگال بەجێگەیاند و یاریگا قوڕینەکەی کردە یاریگایەکی مودێرن و هەرخۆیشی شریتی کردنەوەی یاریگاکەی بڕی.

نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر، هاوینی 2022 چەند وێنە و گرتەیەکی ڤیدیۆیی سادیۆ مانێ هێرشبەری هەڵبژاردەی سەنیگال بڵاوبووەوە، لە شارۆچکەی بامبالی یاریی تۆپی پێی دەکرد، مانێ لەگەڵ چەند یاریزانێکی دیکەی ئەفریقی لە یاریگای قوڕیندا یارییان دەکرد، ئەوکات مانێ بەڵێنی بە خەڵکی شارۆچکەکە دا یاریگایەکی مۆدێرنیان بۆ دروست بکات و لەو یاریگا قوڕینە رزگارییان بکات.


دوای تێپەڕبوونی ساڵێک، مانێ بەڵێنەکەی بردە سەر و رۆژی 5ـی یەنایەری 2024 لە رێوڕەسمێکدا یاریگاکەی بۆ خەڵکی سەنیگال کردەوە، کە یاریگایەکی مۆدێرنە و شوێنی تایبەتی بۆ هاندەران تیادایە و یاریگاکە لە چیمەنی دەستکرد دروستکراوە.

ئەمە یەکەمین پڕۆژەی مانێ نییە بۆ شارۆچکەکەی خۆی بیانکات، پێشتریش هێرشبەرە 31 ساڵانەکە نەخۆشخانە و مزگەوت و قوتابخانەی لەو شارۆچکەیە دروستکردووە، بۆ ئەوەی منداڵاکەنایان بنێرنە قوتابخانە، مانێ مانگانە زیاتر لە 100 دۆلار بە هەر خێزانێکی ئەو شارۆچکەیە دەدات.

مانێ لەم مانگە سەرکردایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەکات بۆ پارێزگاریکردن لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کە رۆژی 13ـی ئەم مانگە لە کۆتدیڤوار بەڕێوە دەچێت.

مانێ پێشتر درێسی یانەکانی ساوسامتن و لیڤەرپوولی ئینگلیزی و بایرن میونشنی ئەڵمانی پۆشیوە و ئێستاش لە یانەی نەسڕی سعوودی یاریی دەکات، سادیۆ لە خێزانێکی موسڵمان و هەژار لەدایکبووە، باوکی گوتاربێژ و پێشنوێژخوێنی گوندەکەیان بوو، کە لەم ساڵانەی کۆتایی کۆچی دوایی کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button