ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

نێیمار پاڵەوانی رووداوێکی گەندەڵییە لە پاریس

لێكۆلینه‌وه‌ له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌كرێت

یاریگا-

ده‌سه‌ڵاتی ده‌داوه‌ری له‌ فه‌ڕه‌نسا لێكۆلینه‌وه‌ له‌ گرێبه‌ستی نێیمار ده‌كات كه‌ له‌ بارسێلۆناوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ پاریس كرد.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەته‌وه‌، دەسەڵاتی دادوەری فەرەنسا لێکۆڵینەوە لە رووداوێکی گەندەڵی دەکات کە پەیوەندی بە گواستنەوەی نێیماره‌وه‌ لە بارسێلۆناوه‌ بۆ پاریس سانجێرمان هه‌یه‌، كه‌ له‌ هاوینی 2017 بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌ پاریس سان جێرمانی فه‌ڕه‌نسی كرد.

رۆژنامه‌ ئیسپانیه‌كه‌ ئاماژه‌ی بەوەشکردووە، لێکۆڵینەوە لەگه‌ڵ جێگری سەرۆکی پێشووی په‌رله‌مانی فەرەنسا، هیوگ رێنسۆن دەکرێت، چونکە ئەو یارمەتی یانە پاریسیه‌كه‌ی داوە، بۆ تەواوکردنی گرانترین گرێبەست لە مێژووی تۆپی پێدا، باجێكی كه‌متر بدرێت به‌ حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا، لە بەرامبەردا بلیتی  یارییەکانی لە یاریگای پارک دی پرینسێسەوە وەرگرتووە، ئەمە جگە لە چه‌ند سوودێكی دیکە.

ئاماژەی بەوەشکردووه‌، ڕێنسۆن چەندین جار لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندنی یانە پاریسییەکە، ژان مارشال ریبس کۆبووەتەوە، هەندێک له‌ كۆبوونه‌وه‌كان  بە ئامادەبوونی ناسر خلێفی، سەرۆکی یانە پاریسیەکە بووه‌.

نێیماری 31 ساڵ دوای 6 وەرز لە پۆشینی درێسی پاریس سانجێرمان بە 90 ملیۆن یۆرۆ ڕووی لە یانەی هیلالی سعودیە کرد،گرێبەستێکی دوو ساڵەی واژۆکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button