ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نیوكاسڵ ده‌یه‌وێت راهێنه‌رێكی ئیسپانی بكاته‌ شوێنگره‌وه‌ی هاو

یاریگا-

یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی ده‌یه‌وێت میشێل سانچێز بكاته‌ شوێنگره‌وه‌ی ئێدی هاو.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویكردووته‌وه‌، كارگێری یانه‌ی  نیوکاسڵ هه‌وڵده‌ده‌ن راهێنه‌رێكی نوێ بۆ شوێنی ئێدی هاو ده‌ستنیان بكه‌ن ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی یانه‌كه‌ له‌م دواییه‌.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، میشێل سانچێزی راهێنەری یانەی جیرۆنا چووەتە ناو لیستی پاڵێوراوان بۆ شوێنگرتنەوەی ئێدی هاو لە نیوکاسڵ

راهێنەره‌كه‌ی جیرۆنا سەرنجی كارگێری یانه‌كه‌ی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوه‌، هه‌رچه‌نده‌ نیوكاسڵ تاکه‌ یانه‌ نییە کە ئارەزووی به‌ ده‌ستهێنانی تواناكانی سانچێز دەکات، بارسێلۆنا و مانچستەر یونایند، چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ن گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.

بابەتی زیاتر

Back to top button