ئینگلتەراسعودیە

نوێنەری سعودیەکان پەیوەندیان بە دیبروین کردەوە

یاریگا –

وا دیارە سعودیەکان بە ئاسانی واز لە ئامانجە گەورەکەیان ناهێنن کە ئەم جارەیان کیڤن دیبروینە و مکوڕن لەسەر گواستنەوەی بەرەو خولەکەیان.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو ئاشکرای کردووە کە نوێنەری تایبەتی سندوقی وەبەرهێنانی گشتی، کە لە پشت پارەهەڵڕشتنەکانەوەیە بۆ فراوانترکردنی خولی سعودی و خاوەندارێتی چەندین یانەی گەورەی ئەو وڵاتە دەکات، پەیوەندی بە ئەستێرە بەلجیکیەکەوە کردووەتەوە و جەختیان کردووەتەوە لەوەی کە ئەو یاریزانە ئامانجی وەرزی داهاتوویانە.

دیبروین دای مانگی یۆنیۆی ئەم ساڵ دەتوانێت ئەو دەستپێشخەریی و ئۆفەرانە هەڵبژێرێت کە بۆی دێنە پێشەوە، بەوپێیەی لە هاوینی 2025 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و تا ئێستایش ئاماژەیەکی ڕوون نیە کە ئایا مان سیتی بۆی نوێ دەکاتەوە یاخود نا. ئەوە بە تایبەت دوای ئەو پێکانە سەختەی کە تووشی هات و بۆ ماوەی پێنج مانگ دایبڕی لە یاریگاکان کە بە هۆیەوە گومان لە ئاستی ڕاستەقینەی دەکرێت بتوانێت لە یارییەکانی ئەم وەرزەی سیتی پێشکەشی بکات.

یاریی ڕابردوو کیڤن گەڕایەوە سەر کورسی یەدەک بەرامبەر شیفیڵد، بۆ یاریی داهاتوویان بەرامبەر نیوکاسڵ ئامادەیی تەواوی دەبێت و دەمێنێتەوە سەر پیپ گواردیۆلا و پلانەکانی کە سوود لە یاریزانە تەمەن 32 ساڵانەکەی وەردەگرێت یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button