ئیتاڵیا

رۆما یاریزانێکی یوڤێنتوس دەکاتە ئامانج

یاریگا

هەرچەندە کارگێری یانەی رۆمای ئیتاڵیا، بودجەیەکی کەمی خستووەتەوە بەردەم جۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری یانەکەی، بۆ گواستنەوەی ئەم زستانەی یاریزانان، بۆیە ئەو یانەیە دەیەوێت چەند یاریزانێک بە شێوەی خواستن بگوازنەوە.

دین هویسن بەرگریکاری هۆڵەندی تەمەن 18 ساڵانی یانەی یوڤێنتوس، دوای ئەوەی ماسیمیلیانۆ ئالێگری لە یارییەکەی بەرامبەر میلان بەشداری بەو یاریزانە کرد، کڕیاری زۆری بۆ پەیدا بووە و یەکێک لەو یانانەش کە هەوڵی گواستنەوەی دەدات، یانەی رۆمایە.

رۆژنامەی سکای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، گورگەکانی پایتەخت تووشی قەیرانی پێکان بووە، دەیەوێت لە هێڵی بەرگری چەند یاریزانێکی نوێ بگوازێتەوە، یەکێک لە ئامانجەکانیشی بەگریکارە لاوەکەی یانەی یوڤێنتوسە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ئەمڕۆ کارگێری خانمە پیرەکە، لەگەڵ نوێنەرانی یاریزانە لاوەکەیان کۆبونەتەوە و داوای رونکردنەوە لەسەر چارەنوسی دەکەن، بەڵام پێدەچێت ئەو یاریزانە هۆڵەندیە، ئارەزووی یاریکردنی لە ریزەکانی رۆما هەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button