ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

کۆنۆر کالاگێر ماڵئاوایی لە چێڵسی دەکات؟

یاریگا –

کۆنۆر کالاگێر ئارەزووی جێهێشتنی یانەی چێڵسی ناکات.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، رودی گالێتی بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا گرنگی بە کۆنۆر کالاگێر دەدەن، بەڵام یاریزانەکە ئارەزووی جێهێشتنی یانەکەی ناکات.

گالێتی ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای ئەوەی گرێبەستەکەی کالاگێر لە هاوینی 2025 بەسەردەچێت، بەڵام گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی زۆر بەهێواشی بەڕێوەدەچێت.

سەرەڕای ئەوەی ماوریسیۆ پۆچێتینۆی راهینەری یانەکە بەو یاریزانە تەمەن 23 ساڵانییە سەرسامە، بەڵام تا ئێستا چارەنووسی بە نادیاری ماوەتەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، تۆتنهامی لەندەنی یەکێکە لەو یانانەی چاودێری یاریزانەکە دەکات، لە ئەگەری رۆیشتنی ئیمێل هۆیبێرگ، هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدەن.

کۆنۆر کالاگێر بە درێسی یەکەمی یانەی چێڵسی 63 یاری کردووە 3 گۆڵی کردووە 5 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button