ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئیڤان تۆنی ئارسیناڵی دەوێت

رێگری هەیە...

یاریگا –

ئیڤان تۆنی دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزییەوە بکات.

ماڵپەڕی فووتبۆڵ ترانسفەرس، بڵاویکردووەتەوە، ئیڤان تۆنی، هێرشبەری یانەی برێنتفۆرد دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی ئارسیناڵ بکات، هەموو هەوڵەکانی بۆ ئەو مەبەستە خستووەتە گەڕ.

بەپێی هەمان سەرچاوە، میکێل ئارتێتای راهێنەری یانە لەندەنییەکەش ئارەزووی گواستنەوەی ئیڤان دەکات، بەڵام گرفتی سەرەکی لە بەردەم روودانی ئەو گواستنەوەیە نرخە زۆرەکەی یاریزانەکەیە.

بۆ دەستبەرداربوون لە هێرشبەرەکەیان، برێنتفۆرد داوای 100 ملیۆن پاوەند دەکات، ئارسیناڵیش ئامادە نییە ئەو بڕە پارە لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە خەرج بکات.

ئیڤان تۆنی لەگەڵ برێنتفۆرد

هێرشبەرە تەمەن 27 ساڵانییەکە بەهۆی کردنی قوماری وەرزشی سزا درابوو، بەشداری هیچ یارییەکی ئەم وەرزەی نەکردبوو، ئەم هەفتەیە سزاکەی کۆتایی هات و دەتوانێت دەست بە یاریکردن بکاتەوە.

گەنەرز لەم وەرزە بەدەست کەمی رێژەی گۆڵکردن و نەبوونی هێرشبەرێکی ئاست بەرز دەناڵێنێت، یانەکە ناچارە لە مێرکاتۆی زستانە گۆڵکارێکی لێهاتوو بگوازێتەوە.

تۆنی لە هاوینی 2020 بە بڕی 5.60 ملیۆن یۆرۆ لە پیتەربرۆ یونایتدەوە پەیوەندی بە برێنتفۆرد کرد، بە درێسی یانەکەی ئێستای بەشداری 124 یاری کردووە، 68 گۆڵی کردووە و 21 گۆڵیشی درووستکردووە.

ئیڤان تۆنی لەگەڵ برێنتفۆرد

بابەتی زیاتر

Back to top button