ئاسیا

کیم مین جای کۆتایی بە باڵادەستیی سۆن هێنا

یاریگا –

کیم مین جای توانی باڵادەستی سۆن هیونگ مین کۆتایی پێ بهێنێت و وەک باشترین یاریزانی کۆریای باشوور دەستنیشان کرا.

ئەستێرەی هێڵی بەرگری بایەرن میونخ ئەمڕۆ لە میانی مەراسیمی هەڵبژاردنی باشترین یاریزان لە وڵاتەکەی، کە لە ساڵی 2010 بۆ یەکەمین جار دەستی پێکرد، وەک باشترینی کۆریای باشوور هەڵبژێردرێت.

بەوەش کۆتایی هێنا بە چوار ساڵ قۆرخاریی کە سۆنی ئەستێرەی تۆتنهام لە سەریەک بەرژەوەندی خۆی خەڵاتەکەی یەکلای کردبووەوە و، لە مێژووی خۆیشیدا حەوت جار خەڵاتەکەی بردبووەوە،

بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی 2023ی کۆریای باشوور لە لایەن کیم مینەوە، دوای ئەو ئاستە بەرزی هات کە لە ماوەی ساڵەکەدا لەگەڵ یانەکانی ناپۆلی و بایەرن پێشەکشی کرد.

هاوکات بوو بە یەکەمین بەرگریکار لەوەتەی ساڵی 2015 بتوانێ ئەم خەڵاتە بباتەوە.

کیم بە درێسی بایەرنەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button