فه‌ره‌نسا

ئێنریکی لەسەر پەرەسەندنەکانی بارودۆخی مباپێ و گومانەکانی مانەوەی قسە دەکات

یاریگا –

دەنگوباسەکان لە بارەی پەیوەندیکردنی کیلیان مباپێ بە ڕیاڵ مەدریدەوە تا دێت پەرە دەسێنێت و پێ دەچێت پاریسییەکان سەختترین زستان بەڕێ بکەن بەهۆی نادڵنیاییانەوە لەو ڕووەوە.

لە ئێستادا ئەستێرە فەرەنسیەکەی ئازادە لەگەڵ هەر یانەیەک بیەوێت گفتوگۆ بکات و چارەنووسی خۆی یەکلایی بکاتەوە کاتێک کە هاوین گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

لە نوێترین لێدواندا لایەنی فەرەنسی لەو بارەیەوە لە ڕێگەی لویس ئێنریکی قسەی خۆیان کردووە عەگەرچی هێشتا تەمومژی پێوە دیارە و هاندەرانی پاریس سان جێرمانی لە دوودڵی ڕزگار نەکردووە. ئێنریکی وتی

ئەوەی لەگەڵ کیلیان تا ئەمڕۆ کردوومە، لەسەری بەردەوام دەبم

دەنگۆیەکان باس لە فشاری ناڕاستەوخۆی یانە شاهانە دەکەن لەسەر مباپێ دروستی دەکەن بەوەی ئەم زستانە کۆتا دەرفەتە دەیدەنێ و جارێکیتر هەوڵی بۆ نادەنەوە. هەر بۆیە زیاتر لە فایزە عەماری دایک و هاوکات بریکاری یاریزانەکە نزیک دەبنەوە و هەموو هەوڵێکی قایلکردنی دەدەن.

پێشهاتێکی نوێ؛ فلۆرێنتینۆ پێرێز هەنگاوێکی نوێ بۆ یەکلاکردنەوەی گرێبەستی ئێمباپێ دەنێت

بابەتی زیاتر

Back to top button