ئیسپانیا

لێدوانی نوێ لەبارەی پەیوەندیکردنی ئالێکسی جیرۆنا بە بارسێلۆناوە

یاریگا –

بازاڕی زستانەی گواستنەوەکانی ئەوروپا دەستی پێکردووە و لێدوان و بەرەوپێشچوونەکان لەو بارەیەوە گڕوتینی زیاتری بەخۆوە دەبینێت و ڕاهێنەری جیرۆنا خۆی بە دوور نەگرت لە بارەی دەنگۆی چوونی ئەلێکس گارسیای یاریزانی بۆ ڕیزەکانی بارسێلۆنا.

بابەتی پەیوەندیکردنی کاپتنەکەی جیرۆنا بە بارسێلۆناوەتازە نییە و، پێشتریش لە میدیاکانەوە و هاندەرانیش درکیان بەو ئەگەرە کردووە. لەم بارەیەوە میشێل، راهێنەری جیرۆنا وتی

هەست دەکەم ئەلێکس جێمان ناهێڵێت. ڕاستگۆیانە بڵێم، ئازار دەچێژم ئەگەر گارسیا بچێت، ئەوە نەک لەبەر بارسێلۆنا، بەڵکوو لەبەر ئەوەی یاریزانێکی کاریگەر لە دەست دەدەین. بەڵام جارێکیتر دەیڵێمەوە کە هەستم وایە ئەلێکس لەگەڵمان دەمێنێتەوە.

بارسا دەیەوێت سوود لە تواناکانی ناوەڕاستکارەکەی جیرۆنا ببینێت بۆ شوێنگرتنەوەی پابلۆ گاڤی پێکراو. پێشتریش گارسیا لەو بارەیەوە و لە وەڵامی پرسیاری هاندەراندا دڵنیایی نەدا لە مانەوەی لەگەڵ جیرۆنا کە ئەم وەرزە وەک ئەسپی ڕەشی لالیگا دەردەکەون.

“دڵنیا نیم پەیوەندی بە بارسێلۆنا دەکەم یاخود نا”

 

بابەتی زیاتر

Back to top button