ئیسپانیاگرنگترین

فیفا بۆ به‌شداریكردن له‌ مۆندیالی یانه‌كان بانگهێشتی بارسێلۆنا ناكات

یاریگا-

به‌هۆی خراپی ئاستی ئێستای بارسێلۆنا فیفا بانگهێشتی یانه‌كه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ جامی جیهانی یانه‌كان ناكات

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه‌، فیفا بانگهێشتی یانه‌ی بارسێلۆنا ناكات بۆ ئه‌وه‌ی لە مۆندیالی یانه‌كانی ساڵی 2025 به‌شداری بكات کە له‌لایه‌ن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە میوانداری دەکرێت.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، فیفا مافی ئەوەی هەیە دوو تیپ بانگهێشت بکات بۆ بەشداریکردن لە وەشانی نوێی جامی جیهانی یانەکان، کە بۆ یەکەمجار بەشداری 32 یانە به‌رێوه‌ده‌چێت.

ئاماژەی بەوەشکردووه‌، هەرچەندە یانە کەتەلۆنییەکە یەکێکە لە یانە سەرکەوتووەکانی ئەوروپا، بەڵام پێگەی ئێستای لە خولی ئیسپانیا ڕێگەی پێنادات بانگهێشت بکرێت بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی

پێگه‌ ئیسپانیه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لە ئێستادا بارسا لە پلەی چوارەمی لالیگایه‌ و بە حه‌فت خاڵ لەدوای ڕیال مەدرید و جیرۆنایە، هەروەها پێویستی بەوەیە پێگەی خۆی لە ڕکابەرییەکان به‌هێزبكات یان نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت، بۆ ئەوەی گەرەنتی بەشداریکردنی لە جامی جیهانی یانەکاندا بکات.

روونیشیكردۆته‌وه‌، 12 یانە لە ئەوروپاوە بەشداری پاڵەوانێتییەکە دەکەن، به‌شداریكردنی یانه‌كانی، ریاڵ مەدرید و چێڵسی و مانچێستەر سیتی کە پاڵەوانی سێ وه‌رزی پێشووی چامپیۆنزلیگن یه‌كلابۆته‌وه‌، لە کاتێکدا پۆلێنکردنی کیشوەری ناسنامەی یانه‌كانی تر بۆ به‌شداریكردن له‌ پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ یه‌كلاده‌كاته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button