ئاسیاجامی ئاسیا 2023

بە هۆی سەردار ئەزموونەوە هەڵبژاردەی ئێران لیستی کۆتایی رانەگەیاندووە

ئەزموون کێشەی لەگەڵ رۆما هەیە

یاریگا –

ئەمیر قەلعەنۆوی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئێران، لیستی کۆتایی هەڵبژاردەکەی بۆ بەشداریکردن لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا 2023 ئاشکرا کرد.

هەڵبژاردەی ئێران 14 رۆژی دیکە، لە یەکەم یاری پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەکانی ئاسیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی هۆنگ کۆنگ دەبێتەوە، قەڵعەنۆوی لیستی کۆتایی تیمەکەی کە لە 27 یاریزان پێکهاتووە بڵاوکردەوە.

راهێنەری پڵنگەکانی ئێران لیستێکی 27 یاریزانی ئامادەکردووە، 13 یاریزانی خولی ئێران و 14 یاریزانی دەرەوەی خولی ئێرانی بانگهێشت کردووە.

لە بەیاننامەکەی یەکێتیی تۆپی پێی ئێراندا هاتووە، لیستی ئێستای هەڵبژاردەکە لە 27 یاریزان پێکهاتووە، بەڵام کێشەی سەرەکیان لەگەڵ رۆمای ئیتاڵیدا هەیە، چونکە یانە ئیتاڵییەکە نایەوێت بەر لە یارییەکانی بەرامبەر میلان و ئاتاڵانتا رێگە بە چوونی سەردار ئەزموون بدات. ئینجا یاریزانێک کەمدەکاتەوە.

بۆ فشارخستنە سەر یانە ئیتاڵییەکە، یەکێتیی تۆپی پێی ئێران پەنای بۆ فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ بردووە، تاوەکو داوا لە رۆما بکەن، رێگە بە چوونی سەردان ئەزموون بدرێت.

لیستی یاریزانان

گۆڵپارێزان: عەلیرەزا بێرانوەند (پێرسپۆلیس)، سەید پەیام نیازمەند (سێپاهان) و سەید حوسێن حوسێنی (ئێستێقلال)

بەرگریکاران: سەید مەجید حوسێنی (کەیسریسپۆر)، شۆجاع خەلیل زادە (تراکتۆرسازی)، محەمەد حوسێن کەنعانی (پێرسپۆلیس) و سامان فەلاح (گۆڵگۆهەر)

بەرگریکاران: سادق محەڕەمی (دینامۆ زەگرێب)، رامین رەزاییان (سێپاهان) ئاریا یوسفی (سێپاهان)، ئیحسان حاج سەفی (ئەیک ئەسینا) و میلاد محەمەدی (ئەیک ئەسینا)

ناوەڕاستکاران: سەعید عێزەتوڵاهی (ڤایلە)، روزبێ چێشمی (ئێستێقلال) و ئومێد ئیبراهیمی (شیمال)

هێرشبەران: مەهدی تاڕمی (پۆرتۆ)، سەردار ئەزموون (رۆما)، رەزا ئەسەدی (سێپاهان)، کەریم ئەنساریفەرد (ئۆمۆنیا) ، شەهریار موغانلوو (سێپاهان) عەلیرەزا جەهانبەخش (فاینۆرد)، عەلی قولیزادە (لیخ پۆزنان)، محەمەد موحێبی (رۆستۆڤ)، مەهدی قائیدی (ئیتیحاد کەلبا)، مەهدی تۆرابی (پێرسپۆلیس)

بە پێی هەواڵێکی پێگەی گۆڵ، سەردار ناتوانێت یاوەری هەڵبژاردەکەی بکات بە هۆی ئەو خاڵە گرنگەی کە هێرشبەرە ئێرانییەکە بە هۆکارێکی تر جگە لە ئەگەری پێکان، رێککەوتنی هێرشبەرە ئێرانییەکەیە لەگەڵ یانەی رۆما، بەو پێیەش سەردار ناتوانێت یاوەری خوێندکارەکانی ئەمیر قەڵعەنۆوی بکات لە قەتەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button