ئه‌مریکاسعودیەگرنگترین

ناوبژیوانێک جیاوازییەکانی نێوان رۆناڵدۆ و مێسی لە یارییەکاندا ئاشکرا دەکات

''مێسی لەسەرخۆیە و رۆناڵدۆ دەربڕە''

یاریگا –

سەعید مارتینێز، ناوبژیوانی هۆندوراسی بۆ یەکەمجار باسی هەڵسوکەوتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی لەسەر چیمەنی یاریگا دەکات.

مارتینێز یەکێکە لە ناوبژیوانانی مۆندیالی 2022ی قەتەڕ و ناوبژیوانی یاری کۆتایی جامی زێڕی نێوان مەکسیک و پەنەما بوو. جیا لەمەش ناوبژیوانییەتی یاریی نێوان مێسی و رۆناڵدۆی کردووە و بۆ یەکەمجار باسی ئەزموونی خۆی لەگەڵ دوو ئەفسانەکە دەکات.

مارتینێز لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی AS دەڵێت

مێسی و رۆناڵدۆ دوو کەسایەتی زۆر جیاوازن، بەڵام هەردووکیان دوو یاریزانی شکۆدارن. پێم وانییە کەسیان لەوی دیکەیان باشتر بێت. ناوبژیوانیەتی کردنی مێسی هەندێک ئارامترە، لیۆ ئەو یاریزانەیە کە یاری بە تۆپ دەکات و جگە لە یارییەکە، بیر لە هیچ شتێکی دیکە ناکاتەوە. بەڵام رۆناڵدۆ هەندێ دەربڕترە بەڵام بێڕێز نییە. ناوبژیوانێتی کردنی رۆناڵدۆ و مێسی شەڕەفێکی گەورەیە و هەموو کەسێک حەز دەکات، ئەم شەڕەفەی پێبدرێت. بینینی هەردووکیان لە کاتی گۆڵکردن بە لێدانی راستەوخۆ، شتێکە هەرگیز لەبیری ناکەم.

مارتینێز بیرەوەری زۆری لەگەڵ هەردوو ئەستێرەکە هەیە و لە بەشێکی قسەکانیدا بەمشێوەیە باسی لیۆ دەکات

بەر لە یارییەکە، دەوقەم لەگەڵ مێسی کرد، بەخێرهاتنم کرد و ئەویش سوپاسی کردم. بیرمە دوای تەواوبوونی یارییەکەش، هاندەران بە دەنگی بەرزەوە ناوی مێسییان دەهێنا، جارێکی دیکە دەوقەی لەگەڵ کردمەوە، بەردەوام ئەو ساتەم لەبیرە.

بابەتی ناوبژیوانە هێندۆراسییەکە لەگەڵ رۆناڵدۆ هەندێ جیاوازە

چیرۆکەکەم لەگەڵ رۆناڵدۆ جیاوازە، کریس لە یارییەکاندا گلەیی و رووبەڕووی من دەبووەوە، چونکە دوو گۆڵی ئەوم رەتکردەوە و تەنانەت متمانەی بە ڤار نەبوو. بەر لە دەستپێکردنی گێمی دووەم، بانگم کرد و پێم گوت، حەزم لە شێوازی رووبەڕوبوونەوەکە نییە. رۆناڵدۆ دانی بە هەڵەکەی نا. لە گێمی دووەمدا سەرنجی تەواوی خۆی لەسەر یارییەکە دانا و گۆڵێکی سەرسووڕهێنەری بە لێدانی راستەوخۆ کرد و تیمەکەی براوە بوو.

شەوی رابردوو، کریستیانۆ رۆناڵدۆ 54-مین گۆڵی خۆی لە ساڵی 2023 بەرامبەر تەعاون لە خولی رۆشنی سعودی کرد.

سوپەرستاری پۆرتوگالی، ساڵێکی پڕ گۆڵی بۆ یانە و هەڵبژاردەکەی بەڕێکرد و توانی بەسەر ئەستێرەکانی وەک ئێرلینگ هالاند، کیلیان ئێمباپێ و هاری کەین سەربکەوێت و لە ماوەی یەک ساڵدا 54 گۆڵی کرد.

رۆناڵدۆ لە دوای بوونی بە گۆڵکاری ساڵ، پشووێکی درێژ دەدات و تاوەکو دوای تەواوبوونی یارییەکانی جامی ئاسیای 2023 لە قەتەڕ، یارییەکانی خولی رۆشن دەوەستن.

بڕیارە لە سەرەتای مانگی فێبرایەر/شوباتی داهاتوو، نەسڕ و ئینتەر مەیامی لە جامی ریاز رووبەڕووی یەکترببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button