بازاڕی گواستنه‌وه‌راپۆرتی تایبەت

هەموو شتێک لەبارەی بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە خولە بەهێزەکانی ئەوروپا

وادەی دەستپێک و کۆتایی بازاڕەکە

یاریگا –

بەم زووانە دەرگای مێرکاتۆی زستانەی خولە بەهێزەکانی ئەوروپا دەکرێتەوە، ئەمەش رێگە بە یانەکان دەدات یاریزانی تازە بگوازنەوە ریزەکانیان و پێکهاتەکانیان تۆکمە بکەن.

کەی دەرگای مێرکاتۆی زستانە دەکرێتەوە؟

مێرکاتۆی زستانە رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە بەرواری 1/1 دەکرێتەوە و سەرجەم یانەکان دەتوانن دەست بە گواستنەوەی یاریزان بکەن.

دێکلان ڕایس

کەی دەرگای مێرکاتۆی زستانە دادەخرێت؟

وادەی کۆتایی هاتنی گواستنەوەی زستانە بۆ یانەکانی ئینگلتەرا و سەرجەم خولە گەورەکانی ئەوروپا رۆژی پێنجشەممە 1ی شوباتی 2024ـە، لە ئینگلتەرا کاتژمێر 11ی شەو بە کاتی بەریتانیا (کاژمێر 2 شەو بە کاتی کوردستان) دەرگا دادەخرێت.

کەی دەرگای مێرکاتۆی زستانە لە ئیسپانیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا و ئیتاڵیا دادەخرێت؟

هەرچەندە مێرکاتۆی زستانە لە سەرجەم خولەکان لە هەمان رۆژ کۆتایی دێت، بەڵام کاتەکانی جیاواز دەبێت، لە ئینگڵتەڕا و ئیسپانیا کاتژمێر 2ـی شەو بە کاتی کوردستان کۆتایی دێت

بەڵام لە فەڕەنسا کاتژمێرێک زووتر و کاتژمێر 1ـی شەو بە کاتی کوردستان کۆتایی دێت. لە ئەڵمانیا کاتژمێر 7 کۆتایی دێت و لە ئیتاڵیاش کاتژمێر 9 دەرگای مێرکاتۆی زستانە دادەخرێت.

جود بێڵینگهام

 

بابەتی زیاتر

Back to top button