ئینگلتەراجامی ئەفریقا 2023

یاریزانێکی نێودەوڵەتی کۆتدیڤوار و بۆرنمس تووشی نەخۆشی مەلاریا بووە

''بۆ ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دادەبڕێت''

یاریگا –

حامد تراورێ، ناوەڕاستکاری بۆرنمس بۆ ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دادەبڕێت، دوای تووشبوونی بە نەخۆشی مەلاریا.

یاریزانەکەی هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار، لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو و لە پشووی یارییەکانی نێودەوڵەتیدا، تووشی نەخۆشی مەلاریا بووە و ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

یاریزانی 23 ساڵان بانگهێشتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقاش نەکراوە، بڕیارە پشکنینی پزیشکی زیاتری بۆ بکرێت و لە ماڵەوە چارەسەرییەکەی تەواو دەکات.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، مەلاریا نەخۆشییەکە چارەسەر دەکرێت، نیشانەکانی لەم ماوەی 10 بۆ 15 رۆژ دەردەکەون. هۆکاری سەرەکی تووشبوونیش لەڕێگەی مێشە.

ترواری لە هاوینی رابردوودا لە یانەی ساسۆولۆی ئیتاڵییەوە پەیوەندی بە بۆرنمس کرد، تاوەکو مانگی نۆڤێمبەر/تشرینی دووەم 10 یاری کردبوو.

تاوەکو ئێستا هەشت یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ کۆتدیڤوار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button