جیهان

نیوەی دانیشتوانی جیهان بونەتە گەیمەر

یاریگا

بەپێی ئامارە نوێیەکان نیوەی دانیشتوانی جیهان ڕوویان لە یارییەکان ئەلیکترۆنیەکان کردووە و بوونەتە گەیمەر.

ڕێکخراوی زانیاری DFC ڕایگەیاند زیاتر لە 3.7 ملیار گەیمەر لە جیهاندا هەیە. ژمارەی گەیمەرەکان لە ماوەی 3 ساڵی ڕابردوودا 700 ملیۆن کەس زیادی کردووە.

لە راپۆرتەکەدا باس لەوە دەکرێت لە ساڵی 2022 پیشەسازی یارییە ئەلیکترۆنیەکان زیاتر لە 184 ملیار دۆلار داهاتی هەبووە و نیوەی ئەم ژمارەیەش پەیوەندی بە یارییە مۆبایلەکانەوە هەیە.

زیادبوونی گەیمەرەکان لەم ساڵانەی دواییە ئەوە دەردەخات کە یارییە ئەلیکترۆنیەکان لەم ساڵانەدا لە هەموو کاتێک زیاتر بڵاوبووەتەوە و رۆژانەش ژمارەیان روو لە زیاد بونە.

بابەتی زیاتر

Back to top button