جیهان

یاریزانە پیشەگەرەکان یەک دەگرن لە دژی بڕیارێک

یاریگا –

یاریزانە پیشەگەرەکانی هاوهەڵوێست و یەک دەنگ دەبن لە هەنگاونانی یاسایی لە دژی زۆریی ژمارەی یارییەکان.

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس، یەکێتی یاریزانە پیشەگەرەکانی جیهان ئامادەن هەنگاوی یاسای بگرنە بەر لە دژی ئەو پلانانەی کە یوفا و فیفا دەیانەوێت جێبەجێی بکەن لە زیادکردنی پاڵەوانێتی زیادە و زۆرترکردنی ژمارەی یارییەکان.

فدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرەکان بە فەرمی لەسەر ئەم بابەتە هاتووەتە دەنگ و دەڵێت هەندێک لە یانە گەورەکان بەهۆی ئەو پلانانەوە، ئەگەری ئەوەی هەیە لە ساڵێکدا 86 یاری ئەنجام بدەن کە ئەوەش یاریزانان تووشی ماندووبوونێکی زۆر دەکات.

لە وەشانەکانی داهاتوو پلان وایە جامی جیهانی یانەکان بۆ 32 یانە و، هاوکات قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگیش بۆ ژمارەیەکی زۆرتر گۆڕانکاریی تێدا بکرێت.

لای خۆیەوە ماهێتا مۆلانگۆ سەرۆکی فدراسیۆنەکە وتی

پێم وایە گەشتووینەتە قۆناغێک کە هەنگاویی یاسایی بگرینە بەر. ئەوەی ڕوو دەدات شکستە بۆ تۆپی پێ چونکە یاریزانەکان هەست ناکەن پارێزراوبن. ئەو دەسەڵاتدارانە خەریکن لەسەر حسابی یاریزانەکان داهاتی زیاتر بەگەڕ دەخەن.

بە گوێرەی پلانەکانی یوفا و فیفا، ئەگەری هەیە مان سیتی لە وەرزی 2024-2025 سەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکانی تێیدا بەشدار دەبێت، بگاتە 86 یاریی.

بابەتی زیاتر

Back to top button