ئه‌مریکا

لیڤەرپوول و ئارسیناڵ ریکۆردێکی نوێ لە ئەمریکا تۆمار دەکەن

یاریگا

یاریی لیڤەرپوول و ئارسیناڵ لە گەڕی نۆزدەی پرێمەرلیگ، ژمارەیەکی پێوانەیی لە ئەمریکا تۆمار کردووە.

ماڵپەری فەرمی کەناڵی NBC بڵاویکردەوە، یاری نێوان لیڤەرپوول و ئارسیناڵ ژمارەی پێوانەیی  زۆرترین بینەری تۆپی پێی لە ئەمریکا تۆمار کردووە و ئەو یارییە لە وڵاتەکەیان زۆرترین بینەری هەبووە.

بەگوێرەی ئەو ئامارە، ملیۆنێک و 96 هەزار کەس بە شێوەیەکی یاسایی سەیری یارییەکەی نێوان هەردوو یانەکەی خولی نایابی ئینگلیزییان کردووە لە ڕێگەی پەخشی ڕاستەوخۆی کەناڵەکەیان.

ژمارەی پێوانەیی پێشتر لە یاریی نێوان ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرابوو کە 1.92 ملیۆن بینەر بوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button