ئه‌وروپائینگلتەرافه‌ره‌نسا

هۆگۆ لۆریس تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ناگەڕێتەوە

یاریگا
هۆگۆ لۆریس، گۆڵپارێزی فڕەنسی یانەی تۆتێنهامی ئینگڵاند بە هۆی پێکان تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ناتوانێت بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکات.

ماڵپەری فەرمی یانە لەندەندییەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردۆتەوە بە هۆی ئەو پێکانەی لە دەستیدا تووشی بووە، گۆڵپارێزی یانەکەیان تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەیان بکات.

لۆریس لە یاری یانەکەی بەرامبەر برایتۆن لە دەستی تووشی پێکان بووە، بەڵام پێکانەکەی پێویستی بە نەشتەرگەری ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button