جیهان

ڕیزبەندی باشترین 10 گۆڵپارێزی جیهانی دەیەی ڕابردوو

یاریگا- فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بۆ مێژوو و ئامارەکان، ڕیزبەندی 10 باشترین گۆڵپارێزی بڵاو کردۆتەوە بۆ دە ساڵی ڕابردوو.

بە گوێرەی پلەپەندی و خاڵەکانیان، مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی ئەڵمانی و یانەی بایەرن میونخ، وەک باشترینی دەیەی ڕابردوو هاتووە. لە دوای ئەویش، جیانلویجی بوفۆنی ئیتاڵی و یانەی یوڤێنتوس.

ڕیزبەندی و خاڵەکانیان بەم شێوەیە:

1- مانوێل نۆیەر/ 183 خاڵ

2- بوفۆن/ 148 خاڵ

3- تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی لە یانەکانی جێنیک، چێڵسی، ئەتڵەتیکۆ مەدرید و ڕیاڵ مەدرید/ 130 خاڵ

4- هۆگۆ لۆریسی فەڕەنسی لە یانەکانی لیۆن و تۆتنهام/96 خاڵ

5- کایلۆر ناڤاسی کۆستاریکی لە یانەکانی ئالباسیتی، لیڤانتی، ڕیاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان/ 93 خاڵ

6- یان ئۆبلاکی سلۆڤینی کە زۆرینەی ئەو دە ساڵەی لە یانەکانی بێنفیکا و ئەتڵەتیکۆ مەدرید بەسەر بردووە/ 85 خاڵ

7- پیتەر چیکی چیکی، لە یانەکانی چێڵسی و ئارسیناڵ/ 80 خاڵ

8- تێر شتیگنی ئەڵمانی، لە بروسیا موشنگلادباخ و بارسێلۆنا/ 78 خاڵ

9- داڤید دی خیای ئیسپانی، لە ئەتڵەتیکۆ مەدرید و مانچستەر یونایتد/ 75 خاڵ

10- ئیکەر کاسیاسی ئیسپانی، لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و پۆرتۆ/ 67 خاڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button